۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

کۆڵبەرێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە تەقەی هێزە چەکدارەکان بریندار بوو

کاسبکارێکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بەهۆی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار بوو.

ڕۆژی شەممە، ۱۹ی خاکەلێوە پۆلێک کاسبکاری کورد لە ناوچەی بێتووشی سەردەشت لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی هێرشیان کراوەتە سەرو لەو پەلامارەدا یەک لەوان بەناوی ڕزگار کۆڵەسەیی بو توندی بریندار بووە.

لەو ڕووداوەدا هێزەکانی حکومەت دەستیان بەسەر باری کاسبکاران داگرتوەو چەند سەر ئەسپی ئەو کاسبکارانەشیان لە نیزیکەوە داوەتە بەر گوللەو گیانیان لێ ئەستاندوون.

ڕزگار کۆڵەسیی دەیەمین کاسبکاری کوردە کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە بووەتە قوربانیی سیاسەتی سەرکوت‌و کوشتاری کۆماری ئیسلامی لە ناوچە سنوورییەکان.

به‌ پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له‌ ماوەی ساڵی ڕابردووی ۹۵ی هەتاوی‌دا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له‌ کوردستان لانیکەم ۵۲ کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوشتووە. هه‌ر به‌هۆی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌ چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی ۱۴ کۆڵبه‌ری دیکه‌ی کورد به‌هۆی به‌ربوونه‌وه‌ له‌ به‌رزایی، سه‌کته‌ی دڵ، سەرمابردوویی و کەوتنە ژێر ڕنوو گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکان‌‌دا ۳۶ که‌سیش بریندار بوون و وێرای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران،هێزەکانی کۆماری ئیسلامی دەستیان بەسەر دەیان میلیارد تمەن باری کاسبکاران داگرتوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *