۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی کۆڵبەرێک و کوژرانی شوانێکی دەڤەری ماکۆ

بەپێێ هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەک شەممە ٦ی ڕەزبەری ١٣٩٩، کۆڵبەرێک بەناوی ” ئیبراهیم ڕەسوڵیان” خەڵکی ئاوایی “گروێس”ی سەر بە شاری سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی سنوور بە سەختی بریندار دەبێ.
ئەو کۆڵبەرە لە ترسی گیانی خۆی، بۆ دیوی لای باشوور دەگەڕێتەوە و هاونیشتمانیانی ئەو بەشە لە کوردستان دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانە و ئێستا لە شاری سلێمانی چارەسەری پزشکی بۆ دەکرێ.

لەلایەکی دیکەشەوە و لە هەمان ڕۆژ، شوانێکی دەڤەری شاری ماکۆ بەناوی “ڕزا قولکانلوو” لە کوێستانەکانی قارس لە کوردستانی تورکیە کە هاوسنوورە دەگەڵ وڵاتی ئەرمەنستان، لەلایەن هێزەکانی تورک تەقەی لێدەکرێ و هەر لەوێ گیانی لەدەست دەدا.
ئەو شوانە تەمەنی ٢١ ساڵ بووە و لەبەر بێکاری و نەبوونی هەلی کار و دەرەتان بەناچار ڕووی لە کوردستانی تورکیە کردبوو و لەوێ شوانەتی دەکرد.(وێنە: کۆڵبەر ئیبراهیم ڕەسوولیان)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *