۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەنگی مەرزی ئێران هەوڵ دەدا ٦ ئاوایی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت چۆل بکا

چاونیوز: هەنگی مەرزی حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران هۆشداری بە خەلکی شەش ئاوایی ناوچە سنوورییەکانی سەردەشت داوە کە دەبێ گوندەکەیان چۆل بکەن. هۆکاری داوای ئەو هێزە نیزامی ئەمنیەتییەی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو گوندانە لە ناوچەی سووری سنووری هەڵکەوتوونە کە بە پێی پەسەندکراوی ئەنجومەنی تەناهی وڵات لەکاتی پێویست دا دەبێ چۆل بکرێن.

بەپێی زانیارییەکانی چاونیوز لە سەرچاوەی جێ باوەڕی ناوخۆ، هێزە نیزامییەکان دەیانهەوێ کە ڕادەیەکی زۆرتر لە ئاواییەکان چۆل بکرێن بەڵام لە کاتی ئێستادا ئەو شەش ئاواییە بە فەرمی پێیان ڕاگەیەندراوە، کە بریتین لە:
١.ئاشکانی خوارێ(بنەماڵەیک ٤ کەس حەشیمەت)
٢.کاگێ(چۆلە)
٣.هەرزنێ(١٤ بنەماڵە ٥٣ کەس حەشیمەت)
٤.تەهێت(٨ بنەماڵە ٣٠ کەس حەشیمەت)
٥.گۆڕەشێر(٧ بنەماڵە ٢٠ کەس حەشیمەت)
٦.نۆکان(١٩ بنەماڵە ٨٢ کەس حەشیمەت)

نوێنەری دانراوی پارلمانی بۆ شارستانەکانی سەردەشت و پیرانشاریش بە جێگای پشتیوانی لە خەڵکی ئەو ناوچانە لە نامەیەک بۆ ئەنجوومنەی بەرزی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئێران داوا دەکات کە، دەبێ شوێن و جێگا بۆ ئەو بنەماڵانە دابین بکرێ و ڕزایەتیان لێ وەرگیرێ!
کۆماری ئیسلامی ئێران بەم کارە هەوڵ دەدا وێڕای گۆڕینی دێمۆگرافیای ئەو ناوچانە، کوردستان بکاتە ناوچەیەکی نیزامی و پادگان بۆ شەڕ و ئاژاوە.
هەوڵێکی لەم چەشنەیە جێگای مەترسییە کە دەکرێ وەک کۆچی زۆرەملی چاولێبکرێ کە لە بەڵگەکانی مافی مرۆڤی بە شێوەی تەواو ڕێگری لێکراوە و تەنانەت لە بڕگەی ٧ی ئەساسنامەی دیوانی نێونەتەوەیی کەیفەری وەک کارەسات بە دژی مرۆڤایەتی باسی کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە، هەتا ئێستا خەڵکی ئەو ئاواییانە بەهیچ شێوەیەک ئامادە نەبوونە کە شوێنی ژیان و ماڵ و حاڵیان چۆل بکەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *