۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئاشتبوونەوەی کەوبازەکانی بۆکان لەگەڵ سروشت

زیاتر لە ۱۰۰ کەوی دیلی قەفەس بۆ باوەشی ژینگەی سەربەست‌و ئازاد گەڕانەوە.

لە هەوڵێکی دیکەی ژینگەپارێزی‌دا زیاتر لە ۳۰ ڕاوچیی ناوچەی بۆکان لە چیای بەردەزەرد کۆبوونەوەو کەوەکانی خۆیان بە باوەشی سروشت سپاردەوە.

لەو چالاکیی ژینگەپارێزییەدا کە لەسەر گڵکۆی شاخەوانی ناوداری کورد “موقبل هونەرپەژووە بەڕێوە چوو، ڕاوچییەکان جیا لە ئازادکردنی کەوەکان، قەفەسەکانیان لەنێو ئاگردا سووتاندو لەگەڵ ژینگەو سروشت ئاشت بوونەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *