۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی نەوسوود و سەردەشت بە تەقەی هێزە نیزامییەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی شەممە ٨ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورەکانی سەردەشت بەرامبەر گوندی زەڵێی باشووری کوردستان لەنێوان گوندی گۆڕەشێر و نۆکان لەشوێنێک بەناوی خڕێ حەزیای دەکەونەکەمینی هێزە نیزامییەکانی ئێران و تەقەیان لێ دەکەن و لە ئاکام دا کەسێک بە ناوی خدر سمایلی سەلیمی خەڵکی ئاوایی داوداوێ بریندار دەبێ.

سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی راگەیاند کە، لە ئاکام ئەو تەقەیە ژمارەیەک کۆڵبەریش دەسبەسەر دەکرێن بەڵام هەتا ئێستا نەزانراوە کێنە.

لەلایەکی تر ڕۆژی هەینی ٧ی خەرمانان، لە بەرزاییەکانی سنووری نەوسوود چەکدارانی سپای پاسداران تەقە لە کۆڵبەران دەکەن و لەم ةێوەدا کۆڵبەرێک بە ناوی نەریمان سوبحانی فیشەکی وە لاقی دەکەوێ و بریندار دەبێ.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەکانی مەریوان و سەردەشت ڕاگوازران و ئێستا لە ژێر چاوەدێری پزیشکی دان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *