۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

٩٦ ئاکادیمیسیەن(لەوانە نوام چامێسکی و ئیسماعیل بێشکچی) پەیامێک بۆ پشتگیری لە زارا محەمەدی بڵاو دەکەنەوە

چاونیوز: دوای واژۆی نێزیک بە ٥٠ ڕێکخراوەی مەدەنی لە نێو خەڵکی کوردستان ئێستا واژۆی نێزیک بە ١٠٠ مامۆستای زانکۆ وەکوو نۆوام چامسکی و بیشکچی و دەیان مامۆستای‌تر ئەو ڕاستیەمان بۆ دەردەخا کە ئەم پرسە پرسێکی گرینگ و حاشاهەڵنەگرە و ئەوە خواستی خەڵکە کە بەرەو کردەوەیی‌کردنی پەروەردە بە زمانی دایکی هەنگاو هەڵگدەگرێ.

دەقی پایەمەکە:

له ١٢ی جولای ۲۰۲۰، دادگای شوڕشی ئیسلامی له‌ ئێران، حوکمی ده‌ ساڵ زیندانی بۆ زارا محمه‌مه‌دی تەنیا لەبەر فێرکاریی خۆبەخشانەی زمانی کوردی ڕاگه‌یاند‌. زارا محمه‌مه‌دی یه‌کێک له‌ دامه‌زرێنه‌رانی ئه‌نجومه‌نی کولتووریی نۆژینە. نۆژین ڕێکخراوێکی مه‌ده‌نییه‌ که‌ جه‌ختی له‌ سه‌ر هه‌ڵسووکه‌وتی مه‌ده‌نی و کولتووریی و به‌تایبه‌ت له سه‌ر فێرکاری زمان وئه‌د‌ه‌بی‌ کوردی کردووە.
بڕیارەکەی دادگای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران واده‌گه‌یەنێت که‌ چالاکییەکانی زارا محەمەدی سەبارەت بە فێرکاریی زمانی کوردی هەڕەشەن بۆ سەر “ئاسایشی نەتەوەیی” ئێران. شایانی باسە کە دادگاکانی شۆڕشی ئیسلامی بەپێی دەستووری بنچینەیی نین، چونکە بەگوێرەی مادەی ۶۱ی یاسای بنەڕەتی “دەسەڵاتی دادوەری لەڕێگەی دادگا گشتییەکانەوە (دادگستری) دەسەپێندرێن.”
هه‌روه‌ها، یاسای بنەڕەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یکه‌ به‌ڕاشکاوی مافی سه‌روه‌ری ده‌دا بە زمانی فارسی و زمانەکانی دیکە بە “خێڵەکی” و “ناوچەیی” لەقەڵەم ده‌د‌ا، بەپێی یاسا ڕێگەی بە فێرکاریی زمانە نافارسییەکانیش داوە (بڕگەی ۱۵). هەڵبەت لە ماوەی چل ساڵی ڕابردوودا مۆڵەتی جێ به‌جێ کردنی بڕگەی ۱۵ نه‌دراوە. کۆماری ئیسلامیی ئێران، به‌رده‌وام له‌ گه‌ڵ زمانەکانی تر، وەک مەترسییەک بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی، هەڵسوکەوتی کردووە. هەر بەو پێیە، دوایین بڕیاری دادگای شۆڕشی ئیسلامی لەو بازنەیە بەدەر نییە، بەڵکوو نموونەیەکی تری دەرخستنی ڕوانگە و کرداری کۆماری ئیسلامییە لە ڕووبەڕووبوونەوەی ئەمنیەتی لەگەڵ هه‌ر هه‌وڵێکی، ته‌نانه‌ت تاكه‌که‌سیش، بۆ گه‌شه‌ی زمان و کولتووره‌ نافارسییەکانه لە ئێراندا.
لەوەش خراپتر، لە ساڵی ۲۰۱۹ (۱۳۹۸ی هەتاوی) وەزارەتی پەروەردەی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ناشارەزایی منداڵان لە قۆناغی بەر لە قوتابخانە بەسەر زمانی فارسیدا وەک “کەمایەسی” پێناسە کرد، که‌ ده‌بێ هه‌ڵسووکه‌وتی تایبه‌تی له‌ گه‌ڵ بکرێ. بەو پێیەش، دەوڵەتی ئێران، کەم توانایی منداڵانی نافارس لە زانینی زمانی فارسیدا وەک پرسێکی بایۆلۆژیکی پۆلێن کردووە.

ئەم جۆرە سیاسەتی هەڵاواردنە، بەشێکی دانەبڕاوە لە هەڵسووکەوتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ زمانە نافارسییەکاندا. ئەم چه‌شنه‌ له‌ ڕه‌فتاری هەڵاواردن، پێشێلکردنی ئاشکرای په‌یمانه‌ نێونەتەوەییه‌كانه‌ سەبارەت بە نەهێشتنی هه‌موو جۆره‌كانی هەڵاواردنی نه‌ژادپه‌رستی و ئێران وەکوو ئەندامێکی نەتەوە یەکگرتووەکان بەشێکە لەو پەیمانناما‌نە.

ئێمە، واژۆکەرانی ئەم بانگه‌وازه‌، بڕیاری ناقانونی دادگای شۆرشی ئیسلامی شەرمەزار دەکەین؛ داوا دەکەین بڕیاری زیندانیکردنی خاتوو زارا محەمەدی زۆر بەخێرایی هەڵبوەشێتەوە، و کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش ده‌ست هه‌ڵگرێ له‌ سیاسه‌تی دژایه‌تیكردنی ئەو زمانانەی کە فارسی نین.(بۆ بینینی لیستی کەسایەتییەکان سەردانی وێبسایتی چاونیوز بکەن)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *