۱ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێک بە خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

چاونیوز: ژنێک تەمەن ٣٣ ساڵ بە خواردنی زۆری حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە کوردپا، ڕۆژی سێشەممە ٢٤ی پووشپەڕ، ژنێکی لاو بە ناوی “شیوا قوبادی” خەڵکی ڕوانسەر، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

ئەو ژنە لاوە لە ڕێگای خواردنی “حەبـ”ـەوە خۆی دەرمانخوارد کردووە.

هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژیی ئەو ژنە لاوە ڕانەگەیەندراوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *