چاونیوز: کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە لە بەرزاییەکانی سنووری ئەو شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار کرا.
بە پێی ڕاپۆڕتی گەیشتوو بە چاونیوز ،ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی ئێران لە سنوورەکانی بانە تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بریندار بووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی ئەو هێزانە کۆڵبەرێک بە ناوی ”عەلی مەعارفی“ خەڵکی گوندی ”نەنۆڕ“ پای پێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.