چاونیوز: یەکێک لە چالاکانی مەدەنی خەڵکی ئیلام کە لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی ئەو شارەوە کراوە.
ڕوحوڵڵا میرزایی، هاووڵاتیی کوردی خەڵکی ئیلام ڕۆژی سێشەممە ١٦ی بانەمەڕی ١٣٩٩، بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو ساڵەی حوکمەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانەی ئێڤینی تاران کراوە.
ڕوحوڵڵا میرزایی تەمەن ٢٧ ساڵ، ڕێکەوتی ٢ی بانەمەڕێ١٣٩٨بە هۆی چالاکییەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گوازرایەوە و ٤ی جۆزەردانی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ئەو چالاکە مەدەنییە دواجار پاییزی ساڵی ڕابردوو لەلایەن لقی ٢٣ی دادگای شۆڕشی تاران بە تۆمەتی ” بێ ڕێزی بە ڕێبەری ئێران و پڕوپاگەندە دژی حکوومەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان“ حوکمی دوو ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپا.