چاونیوز: لە ساڵی ڕابردوودا ٤٨ کەس لە کوردستان بوونەتە قوربانیی تەقینەوەی مین.
بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی ناوەندی ماڤی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەی قوربانییانی مینە لەکارنەخراوەکان لە ساڵی ١٣٩٨، لانیکەم ٤٨ کەس بوو کە ناو و ناسناوی ٢٠ کەس لەوان بۆ میدیاکان و ناوەندەکانی داکۆکی لە مافی مرۆڤ ئاشکرا بووە. وردەکارییەکان دەڵێن لەو ٢٠ کەسە ١٤ کەسیان بریندار و نقوستان بوون و ٦ کەسیشیان گیانیان لەدەست داوە؛ به‌ڵام بەدڵنیاییەوە ئاماری ورد و ده‌قیقی قوربانییانی ته‌قینه‌وه‌ی مین _ بەهۆی ئەوەی هه‌واڵده‌رییه ڕه‌سمییه‌کان خۆ له بڵاوکردنه‌وه‌یان ده‌بوێرن یان ناوی قوربانییان ئاشکرا ناکه‌ن_ له‌وه‌نده زیاتره که ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان تۆماری کردووه.
ئاماره ڕه‌سمییه‌کان ده‌ڵێن زیاتر لە ١٦ میلیۆن مینی پاشماوه‌ی شه‌ڕی عێراق و ئێران له خاکی ئێران‌دا هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها له ساڵی ٦٧ ی هه‌تاوییه‌وه که شه‌ڕی ئێران و عێراق کۆتایی هاتووه تا هاوینی ساڵی ٩٣ _کە دوایین ئامارە ڕەسمییەکان لەو پێوەندییەدا بڵاوبوونەتەوە_ هه‌رنه‌بێ ٣٦٨ که‌س له کوردستان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانیان له‌ده‌ست داوه و ١٦٠٠ که‌سیش بریندار بوون.