۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

۱۴ زیندانیی کورد ئێعدام کراون

لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ئەوەندەی زاندراوە ۱۴ زیندانیی کورد له‌ زیندانه‌کانی ئێراندا له‌ سێداره‌ دراون کە لە‌ سۆنگه‌ی تاوانه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه‌ ده‌زگای قه‌زایی ‌ بڕیاری ئێعدامی بەسەردا سەپاندوون. دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی لە ماوەی سێ مانگی بەهاری ئەمساڵیشدا لانیکەم ۷ بەندکراوی کوردی کە بە تاوانی کوشتنی بەئانقەست حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپابوو، لە زیندانەکانی سنە، کرماشان، زەنجان و مەراغە و زەنجاندا لە دار دابوو. بەوەش ژمارەی ئەم زیندانییە کوردانەی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا لە دار دراون، گەیوەتە ۲۱ کەس. جێی بیرهێنانەوەیە دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی ساڵی ڕابردووش لانیکەم ۴۹ زیندانیی کوردی لە دار دابوو کە ‌به‌پێی ڕێژه‌ی حه‌شیمه‌تی کورد له‌ ئێران و ئاماری ئێعدامه‌کان له‌و وڵاته‌، دەبینین له‌و بوارەی پێشێلکردنی مافی مرۆڤیشدا کورد هه‌ر به‌شی شێری به‌رکه‌وتوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *