١٣٠ هەزار مناڵی ٥ بۆ ١١ ساڵ، ئەمساڵ، واتە ساڵی خوێندنی ١٣٩٧-٩٨ لە خوێندن بێبەرین و نەیانتوانیوە بچنە بەر خوێندن.
بەپێی ئامارە ڕەسمییەکان٣٠ لە سەدی ئەو مناڵانەی لە خوێندن دابڕاون سەر بە پارێزگای سیستان و بەلووچستانن. پارێزگاکانی تاران و خووزستان لە پلەکانی دووهەم و سێهەم دان.
هەژاری بنەماڵەکان، کەمبوونی ئیمکاناتی خوێندن و زۆر بوونی تێچووی خوێندن هۆکاری سەرەکی دوورکەتنەوەی مناڵانن لە خوێندن.
شایانی باسە بەشێکی زۆری ئەم مناڵانە ڕوو دەکەنە مەیدانی کار و ئەبن بە مناڵانی کار .
،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،،