۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکوژی کچێکی دیکە لە ناوچەی دیواندەرە

کارەساتی پەنابۆخۆکوژی بردن لە شار وناوچەکانی کوردستان بەردەوامە و لە تازەترین هەواڵ، کچێکی خەڵکی ناوچەی دیواندەرە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە، هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

شەوی پێنجشەممە لەسەر هەێنی ، کچێکی تەمەن ٢٠ساڵ ، خەڵکی ئاوایی “مەوی” سەر بەشاری دیواندەرە به‌ ناوی مه‌هین مرادی بە هۆکاری ناروون ، پەنای بۆ خۆکوژی بردووە.

ئەگەرچی دوای ئاگادار بوونی بنەماڵەکەی، کچە نیوەگیانەکەیان گەیاندووە نەخوشخانەی دیواندەرە، بەڵام هەوڵی پزیشکەکان بێ ئاکام دەبێ، سەرلەبەیانیی رۆژی هەینی ٢٥ی جۆزەردان ئەو کچە ماڵاوایی لە ژیان کردووە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە چەند ساڵێکە دیاردەی خۆکوژی بەتایبەتی لە نێوان کچان وژنان لە شاروناوچەکانی کوردستان بەهۆکاری کۆمەڵایەتی وخێزانی و ئابوورییەوە، روو لە زیادبوونەو، ئەمەش پەرۆشی ونیگەرانی چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵناسانی لێکەوتووتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *