چاونیوز: هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کرا.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، لە ڕۆژانی ڕابردوو، “سوهراب شەریفیان”، خەڵکی مەهاباد و دانیشتووی گەڕەکی “پشت تەپە”، کە پێشتر لە ڕاپەڕینی ژینا بریندار بووە، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراوە.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەسبەسەرکردن، شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.





