چاونیوز: چالاکێکی کورد کە پێشتر لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکرانی بۆ دەرچوو.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، “هێمن خورشیدی” خەڵکی بانە، کە پێشتر لە مانگی خەزەڵوەری ١٤٠٤ دەسبەسەر کرابوو و پاش ٩ ڕۆژ دەسبەسەری بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو، ڕۆژی ٢ی سەرماوەز، لەلایەن دادگای ئینقلابی بانەوە بە تۆمەتی “کۆبوونەوە و ڕێکخستن بەدژی حکوومەت” و “بانگەشە بەدژی حکوومەت” سەرجەم بە ٢ ساڵ و سێ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.
بەپێی زانیارییە باوەڕپێکراوەکان، ٢ ساڵی ئەم سزایە تەعزیرییە و دەبێت بڕواتە بواری جێبەجێکردنەوە.





