چاونیوز: لە درێژەی دەسبەسەرکردنی سەرەڕۆیانەی هاووڵاتییانی ئاودانان، چوار هاووڵاتیی دیکە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کراون.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، ئێوارەی ڕۆژی شەممە، ٣٠ی خەزەڵوەر، چوار هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئاودانان بە ناوەکانی “عیرفان ئیسماعیلی، عەلی والی، محەممەد ئەولاد و عەلی حوسێنی” لە درێژەی گوشارە ئەمنییەتییەکانی سەر هاووڵاتییانی ئەم شارە دەسبەسەر و بەرەو شوێنێکی نادیار ڕەوانە کران.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگرتن و باری تەندروستیی ئەم هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.





