چاونیوز: وەرزشوانێکی کورد کە پێشتر دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دەزگای قەزاییی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپا.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکانی بەردەست، وەرزشوانی کورد “یەدوڵڵا مەتاعی” خەڵکی دێولان و ڕاهێنەری وەرزشی کاراتە بە ٣١ ساڵ ئەزموونی ڕاهێنەری، ڕۆژی یەکشەممە ١ی سەرماوەز، لەلایەن لقی ١٠٢ی دادگای کەیفەریی ئەو شارەوە پێی ڕاگەیندراوە کە ٣٩ مانگ بەندکرانی بۆ دەرچووە.
ئەم وەرزشوانە کورد کە پێشتر لە ڕۆژی سێشەممە، ١٤ی ڕەزبەری ١٤٠٥دا لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی “بانگەشە بەدژی حکوومەت” بە ٨ مانگ و “هاندانی خەڵک لە کاتی شەڕدا” بە ٣١ مانگ بەندکران مەحکووم کراوە.
شایانی باسە، ئەم کەسە لە ڕەوتی دادگاییکردنی لە هەبوونی پارێزەر بێبەش بووە و داوای ئازادکردنی بە دانانی بارمتەی قورس و بە شێوەی کاتی لەلایەن دەزگای قەزایییەوە ڕەت کراوەتەوە.





