۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

وانەکانی مافی مرۆڤ بەشی (٣٥) شاروخ حەسەنزادە

چاونیوز: درێژەی بەشی سی و چوارەم…

ماددەی ١:
هەموو مرۆڤەکان بە ئازادی لە دایک بوون و لە بواری ئابڕوو و کەڕامەت و مافەکانییانەوە دەگەڵ یەکتر بەرابەرن. هەموویان خاوەنی ئاوەز و ویژدانن و دەبێ بە گیانێکی برایانە دەگەڵ یەکتر هەڵسووکەوت بکەن.

ماددەی ٢:
هەمووکەس دەتوانێ بێ هێچ جیاوازییەک بەتایبەتی لەبواری ڕەگەزی، ڕەنگ، زایەند، زمان، دین، بیروڕای سیاسی و هەر بیروبۆچونێکی دیکەوە، هەروەها بێ لەبەرچاوگرتنی ڕەچەڵەکی ئەتنیکی یان کۆمەڵایەتی، دارایی و سامان، چۆنیەتی لەدایک بوون یان هەر ڕەوشێکی دیکەوە، سەرجەم ئەو ماف و ئازادییانەی هەبێ کە لەو بەیاننامەیدا هاتووە.
هەروەها نابێ هیچ جۆرە جیاوازی و هەڵاواردنێک لەسەر بنچینەی دۆخی سیاسی، قەزایی یان نێونەتەوەیی وڵاتێک یان نیشتمانێک کە مرۆڤێ پێیەوە بەستراوەتەوە، ڕەچاو بکرێ، چ ئه‌و وڵات یان نیشتمانەه سه‌ربه‌خۆ بێ‌، چ سه‌ر بە وڵاتێكی‌ دیكه‌ یان خودموختار بێ‌، یان ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی‌ به‌ جۆرێك به‌رته‌سك كرابێته‌وه‌.

ماددەی ٣:
هه‌موو مرۆڤێك مافی‌ ژیان، ئازادی ‌‌و ئه‌منییه‌تی‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ هه‌یه‌.

ماددەی ٤:
هیچ ئینسانێک نابێ‌ بكرێته‌ كۆیله ‌‌و، كڕین‌و فرۆشتنی‌ كۆیله‌كان به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێ‌، پێشی‌ پێ‌ ده‌گیرێ‌.

مادەی ٥:
هیچ كه‌س نابێ‌ ئه‌شكه‌نجه‌ بدرێ‌ یان بكه‌وێته‌ به‌ر ئاکار ‌و سزای‌ زۆردارانه‌‌، دژی‌ ئینسانی ‌‌و، سووكایه‌تیی‌ پێ‌ بكرێ‌.

ماددەی ٦:
هەموو‌ مرۆڤێك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌سایه‌تییە‌ حقوقییه‌كه‌ی‌ له‌ هه‌موو شوێنەک به‌ فەرمی‌ بناسرێ‌.

ماددەی ٧:
ئینسانه‌كان له‌ به‌رامبه‌ر یاسا‌دا یه‌كسانن ‌و مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ بێ‌ هیچ جیاوازیدانانێك له‌ لایه‌ن قانوونه‌وه‌ پشتیان بگیرێ‌. هه‌موولایەک مافی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ر هەڵاواردنێک كه‌ نێوه‌رۆكی‌ ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌ پێشێل بكا‌، له‌ دژایه‌تی‌ له‌گه‌ڵ‌ هه‌ر هاندانێك‌دا كه‌ به‌ مه‌به‌ستی‌ ئه‌و جیاوازیدانانه‌ به‌ڕێوه‌بچێ‌، وه‌ك یه‌ك له‌ لایه‌ن یاساوە‌ پشتیوانییان لێ‌ بكرێ‌.

ماددەی ٨:
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كرده‌وانه‌ی كه‌ مافه‌ بنه‌ره‌تییه‌كانی‌ مرۆڤ پێشێل ده‌كرێن ‌و ئه‌و مافانه‌ به‌هۆی‌ یاسای‌ بنه‌ره‌تی‌ یان هه‌ر قانوونێكی‌ دیكه‌وه‌ دانیان پێ‌دانراوه‌، هه‌موو مرۆڤێک مافی‌ هانا بردن بۆ دادگا نه‌ته‌وه‌ییه‌ بڕوا پێكراوه‌كان ‌و داواكردنی‌ پێراگه‌یشتنی‌ كاریگه‌ر به‌ سكاڵاكه‌ی‌ هه‌یه‌.

ماددەی ٩:
هیچ که‌س نابی سه‌ره‌رڕۆیانه ده‌سبه‌سه‌ر، زیندانی یان شاربه‌ده‌ر بکرێ.

ماددەی ١٠:
هه‌موو كه‌سێك مافی‌ ئه‌وه‌ی‌ هه‌یه‌ له‌وپه‌ڕی‌ به‌رابه‌ری‌ ده‌گه‌ڵ‌ كه‌سانی‌ دیكه،‌ له‌ دادگایه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ، بێ‌لایه‌ن، دادپەروەر ‌و ئاشكرادا به‌ كێشه ‌‌و سكاڵاكه‌ی‌ ڕابگه‌ن ‌و دادگایه‌كی‌ ئه‌وتۆ ده‌بێ‌ له‌ بار‌ی‌ مافه‌كان ‌و پێویستییه‌كانی‌ ئەو‌ یا هه‌ر تۆمەت و تاوانێك كه‌ پێی‌ تاوانبار كراوه‌، بڕیار بدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *