ڕاپۆرتی به‌شێک له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌هۆی کۆماری ئیسلامی له سێ مانگی هاوینی 1395ی هه‌تاویدا
لە ماوەی سێ مانگی هاوینی ئەمساڵدا ( 1395ی هەتاوی) هەر نەبێ 149 حاڵەتی زبری پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووی داوە کە ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆماری کردوون.
به پێی بانکی زانیاریی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان له سێ مانگی هاوینی ئه‌م ساڵدا هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی له کوردستان لانیکەم 22 کۆڵبەر و کاسبکاری کوردیان بە تەقەی ڕاستەوخۆ لەوان کوشتووە. لەو هێڕش و کۆمەڵکوژییەی کۆڵبەران و کاسبکارانی ناوچە سنوورییەکاندا 12 که‌سیش بریندار بوون و وێرای کوشتنی ژمارەیەکی زۆر وڵاغی کاسبکاران دەستیان بەسەر سەدان میلیۆن تمەن باری کاسبکاران داگرتوە که زۆربه‌یان له ئێڵ سی دی و باری سیگار و پارچه پێکهاتوون.
له‌و ماوه‌یه‌دا هێزه‌کانی سه‌رکوت زیندانییه‌کیان له ژێر ئه‌شکه‌نجه‌دا کوشتوه و کۆڵبه‌رێکی کوردیش به‌هۆی ته‌قه له ترسی ڕاوه‌دوونانی هێزه‌کانی ڕێژیم له به‌رزایی‌ڕا به‌ربۆته‌وه و گیانی له ده‌ست داوه.
لە ماوەی ئەو سێ مانگەدا دوازدە زیندانیی کورد له زیندانه‌کانی ئێران‌دا له سێداره دراون کە محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی، یه‌ک له‌وان زیندانیی سیاسیی بووه و بە تاوانی ئەندامەتیی حیزبە کوردستانییەکان لەدار دراوه.
تەقینەوەی مینی چێندراو لەلایەن کۆماری ئیسلامی لە وەرزی هاوینی ئەمساڵیشدا قوربانیی لێکەوتەوە و هەر نەبێ 2 کەس بەو هۆیەوە گیانیان لە دەست داوە و 3 کەسیش بریندار بوون. هه‌روه‌ها هێزه ئینتیزامییه‌کان به بیانووی کۆکردنه‌وه‌ی ئانتێنی ماهواره ژنێکیان له سه‌ربان‌ڕا به‌رداوه‌ته خوارێ که به‌و هۆیه گیانی له ده‌ست داوه.
ده‌زگا ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامیش له کوردستان له ماوه‌ی ئه‌و سێ مانگه‌دا ئه‌وه‌نده‌ی زاندراوە، لانیکه‌م ٩٣ که‌سیان به تۆمه‌تی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردنی حیزبه کوردستانییه‌کان قۆڵبه‌ست کردوه. ژماره‌یه‌ک له‌و گیراوانه تا کاتی دادگایی کردنیان به بارمته‌ی قورس ئازاد کراون و لانیکه‌م ٢٩ که‌س له‌وانه دوای به ناو دادگایی کرانیان سزای لە ٣ مانگ زیندان‌ڕا تا ٢٥ ساڵ زیندانیان به سه‌ر دا سه‌پاوه و سەرجەم ئەو 29 کەسە بە ٣٢٣٨ مانگ زیندان مەحکووم کراون. هەروەها دوو کەس لەو دەسبەسەرکراوانەش، یەکیان بە تۆمەتی هاوکاریی حیزبی دێموکڕات و ئەوی دیکەیان بە تۆمەتی کوشتنی مۆرەیەکی ئیتلاعاتی رێژیم سزای ئیعدامیان بەسەر سەپێندراوە.
سیاسه‌تی سه‌رکوتی کۆماری ئیسلامی له حه‌وزه‌ی زانکۆ و قوتابخانەکانیش دا دژی کورد به‌رده‌وام بوه و له ماوه‌ی سێ مانگی هاویندا مامۆستایەکی قوتابخانە و مامۆستایەکی زانکۆی به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان له وانەبێژی بێبەش کراون.
هه‌روه‌ها له ڕۆژانی 5ی پووشپه‌ڕ، 15ی پووشپه‌ڕ، 16ی خه‌رمانان و 28ی خه‌رماناندا 8 تێکۆشه‌ری سیاسیی کورد که بۆ کاری ڕێکخراوه‌یی و گرتنی کۆڕ و کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ خه‌ڵک سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌کی کوردستانیان کردبوو، که‌وتنه که‌مینی هێزه چه‌کداره‌کانی کۆماری ئیسلامی و گیانیان لێ ئه‌ستێندرا.
له‌و چه‌ند رووداوه‌دا شۆڕش مینبەری و شاخەوان مینبەری له ڕۆژی ٥ی پووشپەڕ، کاوه جەوانمەرد و سەرکەوت سەمەدی له‌١٥ی پووشپەڕ، ئازاد ئاڵی و ئه‌میر نستانی له 16ی خه‌رمانان و ڕەحیم عەبدوڵڵانژاد له ٢٨ی خەرماناندا که‌وتنه به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه چه‌کداره‌کان و کوژران.
شایانی باسه ئه‌و ئامارانه ته‌نیا به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه ئاماده کراوه که به ده‌ستی ناوه‌ندی مافی مرۆڤ گه‌یشتوون و ناو و نیشانیان به روونی ئاشکرا کراون، ئه‌گینا به دڵنیاییه‌وه قوربانیانی سیاسه‌تی توند‌و تیژی و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ له کوردستان زۆر له‌وه زیاترن که لێره دا ناویان هاتوه و ئاماژه‌یان پێ کراوه.ئه‌وه خواره‌وه‌ش خشته‌ی پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له کوردستان به هۆی کۆماری ئیسلامی له 3 مانگی هاوین ئه‌م ساڵ دایه کە بە شێوەی pdf دەخرێتە بەرچاو:
ڕاپۆرتی به‌شێک له پێشێلکارییه‌کانی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان – سێ مانگی هاوینی 1395 – 2016