۲ی رێبەندانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

گیان لەدەستدانی دوو هاونیشتمانی بەهۆی تەقینەوەی مین

چاونیوز: مێرمنداڵێکی تەمەن ١٠ ساڵان لە سنووری “دێلوڕان” سەر بە پارێزگای “ئیلام” و هاونیشتمانییەکی سەقزی بەهۆی تەقینەوەی مین گیانیان لەدەست دا.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی بەفرانباری ١٤٠٠، مێر منداڵێکی تەمەن ١٠ساڵان لە کاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵ لە سنووری “ئەبووغویو” لە شاری دێلوڕان دەکەوێتە سەر “مین”ی بەجێماوی شەڕی ئێران و عێراقدا و بەو هۆیەوە گیانی لەدەست دەدا.

هەروەها بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانبار، هاونیشتمانییەکی خەڵکی سەقز بە ناوی “ئیبراهیم عەبدوڵایی” دانیشتووی شارێ “پێنجوێنی” باشووری کوردستان بەهۆی تەقینەوەی مین لەکاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵدا گیانی لەدەست دا.

جێی ئاماژەیە کە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کورستان هێشتا لە پاشماوەی مینە چێندراوەکانی شەڕی ئێران و عێراق پاک نەکراوەتەوە و ساڵانە دەبێتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی سەدان کەس لە خەڵکی ناوچەکە و ڕێژیمیش هیچ ئاوڕێک لەم کارەساتە مرۆییە ناداتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *