۱ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دوو چالاکی ژینگەیی دەسبەسەر کران

چاونیوز: دوو چالاکی ژینگەیی خەڵکی شارەکانی سنە و بانە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٥ی ڕەزبەری ١٤٠٠، چالاکێکی ژینگەیی خەڵکی بانە بەناوی “سەلاح حوسێن پەنا” و هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٣١ی خەرمانان چالاکێکی دیکەی ژینگەیی خەڵکی سنە بەناوی “سالار سالحی” لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران.

سەلاح حوسێن پەنا لە یەکێک لە شەقامەکانی شار دەگیرێ و بۆ ماڵەکەی خۆی دەگوازنەوە و دوای پشکنین و دەست بەسەرداگرتنی هەندێک کەرەسەی کەسی ناوبراو، بۆ گرتنگەیەکی نهێنی ئیتلاعات دەگوازرێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *