۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی دوو کۆڵبەر لە ناوچە سنوورییەکانی بانە

چاونیوز: دوو کۆڵبەر لە سنووری بانە لە ئاکام تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ۱٥ی مانگی خەرمانان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە سنووری “بەروێشکان“ـی بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و به‌و هۆیه‌وه‌ دوو کۆڵبەر به‌سه‌ختیی بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە بریتییه‌ له‌ “خەبات سادقی” تەمەن ۲۰ ساڵان خەڵکی ئاوایی “دەرەویان”ـی سەروو و “سدیق تکابی” خەڵکی شاری سەقز.

شایانی باسه‌ ئەم دوو کۆڵبەرە به‌ مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چارەسەریی پزیشكی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراونەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *