۳ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

دەسبەسەر کردنی سێ هاونیشتمانی دیکە لە کوردستان

چاونیوز: سێ هاوونیشتمانی لە شارەکانی شنۆ، بۆکان و دیواندەڕە لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژی ١٤٠٠، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری شنۆ بەناوی “سەلام کوردە” ٢٧ ساڵە کوڕی زورار دەسبەسەر دەکەن.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٤ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعات بەبێ حوکمی قەزایی هاونیشتمانییەکی خەڵکی بۆکان بە ناوی “ئەنوەر مەلەکی” دەسبەسەر و بۆ گرتنگەیەکەی ورمێی دەگوازنەوە.

لەلایەکی دیکەشەوە، ڕۆژی سێ شەممە ٥ی گەلاوێژ، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە شاری دیواندەڕە هاونیشتمانییەک بەناوی “فواد حەبیبی” دەگرن و بۆ شوێنێکی نادیاری دەگوازنەوە.

هەتا ئێستا لە هۆکاری گرتن و تۆمەتی وەپاڵدراوی ئەو سێ هاونیشتمانییە هیچ زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *