۳۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ئەمریکا، ئیران بە پێشێل‌کردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار دەکا

چاونیوز: وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە جیهاندا، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ تۆمەتبار کرد.

وەزارەتی دەرەوی ئەمریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا سەبارەت بە مافی مرۆڤ، لە ئێراندا ڕایگەیاند: بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و میدیاکان، ڕێژیمی ئێران لە جێ‌بەجێکردنی سزادانی چالاکانی سیاسی، مەدەنی، ژینگەیی، فەرهەنگی، وەرزشی و ئەشکەنجە و لەسێدارەدان بەردەوامە و ڕێژیمی ئێران نە تەنیا لە ناوخۆ بەڵکوو لە وڵاتانی دەرەوەی ئێران پشتیوانی سەربازی لە بەشار ئەسەد و هێزەکانی حیزبوڵا دەکا و مافی مرۆڤ لە سووریەش پێشێلدەکا.
لەو ڕاپۆرتەدا سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ڕێژیمی ئێران، لە کاروباری عێراقدا هاتووە کە ڕێژیمی ئێران ڕاستەوخۆ پشتیوانی لە میلیشیاکانی کەتائیبی حیزبوڵا دەکا و لە لەسێدارەدانی بەبێ دادگایی و بێ‌سەروشوێنکردن و پێشێلکردنی مافی کەسانی مەدەنی لە عێڕاق‌دا دەستی هەیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *