چاونیوز: ڕۆژی پێنج شەممە ۱٥ی خەزەڵوەر ۱۳۹۹، هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران لە سنووری چاڵدێران تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردووە لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن دەلایی میلان خەلکی ئاوایی قاشقابڵاغ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئێسڵامی ئێران گیانی لەدەست دا.
شایانی باسە ئەو کۆڵبەر خاوەن سێ مناڵە هەروەها بە وتەی یەکێک لە هاورێیانی ناوبراو ۵ فیشەکی بەر کەوتوە.
جێگای ئاماژەیە تا ئێستا تەرمی ئەم کۆڵبەرە ڕادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە.