۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

ژنێک لە مەریوان خۆی کوشت

ژنێکی۲۲ساڵان لە مەریوان کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

رۆژی هەینی۱۱ی خاکەلێوە، ژنێکی تەمەن۲۲ساڵان بەناوی شادی غەفاری بەهۆی کێشەی خێزانی لەرێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتای بەژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” ناوبراو کە خەڵکی شوێشەی سەر بە شاری سنە بوو، چەند ساڵ لەوەپێش شووی بە کوڕێکی مەریوانی کربوو، بەڵام بە هۆی قوڵبوونەوەی ناکۆکی‌یەکانی نێوانیان خۆی کوشت.

پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان ده‌کوژن‌و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له‌ ئێران بۆ بارودۆخی خرابی ئابووری، بێکاری‌و نەبوونی داهاتوویەکی روون‌و، وێرای نەبوونی دەرەتان بۆ گۆرینی بارودۆخی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. هەروەها کێشە کۆمەڵایەتی‌و خێزانی‌یەکان لە نەبوونی پەروەردەو شوێنی بەدواداچوون هۆکارێکی دیکەی پەرەسەندنی خۆکوژی لە کۆمەلگای ئێرانە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *