۱۱ی گەلاوێژی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

بریندار بوونی پێنج کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان

چاونیوز: ڕۆژی سێ شەممە ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩، هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری نەوسوود تەقە لە کاروانێکی کۆڵبەران دەکەن کە لە ئاکامدا کۆڵبەرێکی ٢٢ ساڵە بەناوی سەعدی میرزایی فیشەکێکی وەبەر لاقی دەکەوێ و بریندار دەبێ.

سەعدی میرزایی خەڵکی ئاوایی قالیچەی سەر بە شاری سەلاسی باوەجانیە.

هەر لەوڕۆژەدا و هاوکات لە سنووری هەنگەژاڵەی بانە، هێزەکانی سەرسنووری تەقە لە دەستەیەک کۆڵبەر دەکەن و لانیکەم چوار کەس دەپێکن.
ناوی ئەو چوار کەسە کە بەدەستی ئێمە گەیشتووە بەم جۆرەیە، یادگار شێخی، کامران پاون، ئیبراهیم زێوی و عەلی کیلە.(وێنە:سەعدی میرزایی)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *