۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

برینداربوونی کۆڵبەرێکی خەڵکی مەریوان

چاونیوز: کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی مەریوان بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە چاونیوز، ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی گەلاوێژی ١٣٩٩، کۆڵبەرێکی تازەلاوی خەڵکی مەریوان بە ناوی “ئارمین ئەحمەدی” تەمەن ١٧ ساڵ لە سنووری شاری مەریوان لە کاتی کۆڵبەریدا، بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران بریندار بوو.

بە پێی لێدوانی سەرچاوەکان، هێزە چەکدارەکان دوای بریندار کردنی ئەو کۆڵبەرەیان لە سنووری “مەرانە” ‌جێهێشتوە.

جێی ئاماژەیە ئەو کۆڵبەرە لە لایەن خەڵکی ئەو ناوچەیە بۆ چارەسەری دەرمانی ڕەوانەی نەخۆشخانەی “بووعەلی مەریوان” کراوە.

جێی بیر هێنانەوەیە، ڕۆژی پێنجشەممە ١٦ی گەلاویژی ١٣٩٩ مێرمنداڵێکی تری کاسبکار تەمەن ١٦ ساڵ بە ناوی “موبین حوسێنی” خەڵکی گوندی “دووریسان” لە سنووری نەوسوود کەوتە بەر هێرشی بێ‌بەزەییانەی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی و بە سەختی بریندار بوو، دواتر بە مەبەستی چارەسەری گواسترابۆوە نەخۆشخانەیەکی شاری پاوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *