۲ی رەزبەری ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

خۆکووژی لاوێکی خەڵکی دیواندەرە

چاونیوز: لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵەی دیواندەریی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێێ هەواڵی چاونیوز وەرگیراو لە کوردپا، ڕۆژی شەممە ١١ی گەلاوێژی١٣٩٩، لاوێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوی “نەوید ئەڵڵامواردی” خەڵکی گوندی “ئیبراهیم‌ئاوا”ی دیواندەرە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو لاوە کوردە، بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی خۆی کوشتووە.

دوترێ، ئەو لاوە تەمەن ٢٢ ساڵەیە، لە ڕێگای خۆهەواسینەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لەو پەیوەندییەدا، شەوی هەینی ١٠ی گەلاوێژ، لاوێکی تەمەن ٢٦ ساڵ بە ناوی “سەعدون سوڵتانی” کوڕی “ئەمین”، خەڵکی شاری تیکاب بەهۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا بوو.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *