۲۷ی خەرمانانی ساڵی ۱۴۰۰ ھەتاوی
آموزش وردپرس

هەڵمەتی پشتگیریی تویتێری لە “زارا محەمەدی”، بووە یەکێک لە ترەندە سەرەکییەکانی تویتێر لە عیراق و ئێران

چاونیوز: هەڵمەتی تویتێریی چالاکانی کورد بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی ١٠ ساڵ بەند کرانی زارا محەممەدی هەتا یەک حەوتوو درێژەی هەیە.

هەڵمەتی تویتێریی چالاکانی کورد بۆ هەڵوەشاندنەوەی حوکمی “زارا محەممەدی” مامۆستای زمانی کوردی ژمارەی پێوانەیی تێ‌پەڕاند.
چالاکانی سیاسیی و مەدەنیی کورد، شەوی شەممە لە سەر یەکشەمە ٢٨ی پووشپەڕی ٩٩ی هەتاوی، کاتژمێر٢٢ لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات بۆ پشتگیریی لە “زارا محەممەدی”، مامۆستای زمانی کوردی و هەڵوەشاندنەوەی ١٠ ساڵ زیندانی سەپێندراو بەسەر ناوبراودا لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە تۆمەتی فێرکردنی منداڵانی کورد بە نووسین و خوێندنی کوردی، هەڵمەتێکی پشتگیریی تویتێرییان بەڕێوە برد کە لە ئاست و پێوانەیەکی بەرچاودا لە لایەن خەڵکەوە پشتیوانی لێ‌کرا و بوو بە یەکێک لە ترەندە سەرەکییەکانی تویتێر لە عیراق و ئێراندا.
شایانی باسە کە زارا محەممەدی مامۆستای زمانی کوردی ٢ی جۆزەردانی ٩٨ی هەتاوی لە ماڵەکەی خۆیدا لە نایسەری سنە دەسبەسەر و بۆ ماوەی نزیک بە ٧ مانگ لە گرتنگەی ئیتلاعات و سپای ڕێژیمدا بوو، پاشان بە بارمتەی ٧٠٠ میلیون تمەنی بە شێوەیەکی کاتیی ئازاد کرا و لەم چەند ڕۆژەی دواییدا و بە تاوانێکی بێ‌بنەما لە لایەن دەزگای دادی ڕێژیمەوە لە سنە ١٠ ساڵ حوکمی بۆ بڕایەوە کە ناڕەزایەتیی کۆمەڵگەی کوردیی لێ‌کەوتەوە.

ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە هەموو ماتەوزەی خۆی کەڵک وەردەگرێ بۆ سەرخستی کەمپەینی پشتیوانی لە زارا محەمەدی.

#ExonerateZara

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *