چاونیوز: دەفرەایەتی بەشی کۆڕۆنای نەخۆشخانەی سنە لەبەر گیرۆدەبوانی کۆڕۆنا پڕ بووە.
بەپێی هەواڵی چاونیوز، بەرپرسی زانستگەی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە رایگەیاند، نەخۆشخانەی بیعسەتی سنە پڕ بووە لە نەخۆشی کۆڕۆنا و ئیتر شوێنی خەواندمان نەماوە.
دوکتور فەرزین رضاحی گوتی: دەفرایەتی ئەم نەخۆشخانەیە کە وەک پشتیوانی دووهەم سەیر دەکرا تەژی بووە.
جێگای ئاماژەیە کە ڕۆژی پێنج شەممەی ڕابردووش دێرانەی نەخۆشخانەی تەوحیدی ئەو شارە پڕ بووە لە نەخۆشی کۆڕۆنا، کە ئەمە ئاماژە بە تەقینەوەی مەزنی شەپۆلی دووهەمی ئەو پەتایە لە سنە و بە گشتی کوردستان دەکا.