سێ که‌سێ خه‌ڵکی پاسێ که‌سی خه‌ڵکی پاوه 8 مانگه گیراون، به‌ڵام چاره‌نووسیان ناڕوونه
سێ که‌سێ خه‌ڵکی پاوه زیاتر له 8 مانگه گیراون و له به‌ندیخانه‌ی تاران‌دا به‌ندکراون، به‌ڵام چاره‌نووسیان تا ئێستاش ناڕوونه.
عادڵ عه‌لیزاده، سه‌ید عه‌دنان حوسێنی و میلاد لوتفی زیاتر له 8 مانگه ده‌سبه‌سه‌رکراون، به‌ڵام پێچه‌وانه‌ی قانوونی ده‌سبه‌سه‌رکران که ده‌بێ له ماوه‌ی حه‌وتوویه‌کدا هۆکاری گرتنه‌که‌یان ڕوون بکرێته‌وه، تا ئێستاش له به‌ندیخانه‌ی ئیڤین‌دا به‌ند کراون بێ ئه‌وه‌ی لێیان بپرسنه‌وه و دادگایی بکرێن.
ناوه‌ندی مافی مرۆڤ و دێموکڕاسیی کوردستان ده‌ڵێ ئه‌و سێ که‌سه وێده‌چێ به‌هۆی چالاکیی ئایینی گیرابن، هه‌روه‌ها به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئیزنیان نه‌داوه بنه‌ماڵه‌کانیان چاویان پێیان بکه‌وێ به ئه‌گه‌ری زۆر ئه‌شکه‌نجه‌ی قورس دراون.