ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، یەکێک لە دەسبەسەرکراوانی بزووتنەوەی #ژینا بە ناوی “محەممەدڕەزا قەیتەرانی”، خەڵکی گوندی “گردەیاقووب”، دوای بانگکران بۆ لقی سزاکان، بۆ جێبەجێکردنی سزای بەندەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری مهاباد کرا.
ئەم ناڕازییە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مهاباد بە سەرۆکایەتیی دادوەر “دووستی”، بۆ تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران”، بە ٦ مانگ بەندی تەعزیری سزا دراوە و ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە ٣ی ڕەزبەری ئەمساڵ، پێی ڕاگەیەندرا.
محەممەدڕەزا ڕۆژی پێنجشەممە ٢١ی پووشپەڕی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕێکەوتی ١٥ی گەلاوێژی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
ئەم هاونیشتمانییە پێشتریش لە ڕێکەوتی یەکی ڕەزبەری ١٤٠١، لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی مەیدانی “ئیستقلال”ی مەهاباد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر کرابوو.
ناوبراو دوای چەند ڕۆژ دەسبەسەرکردن لە گرتنگەکانی مەهاباد، بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگەکانی ورمێ کرابوو و دوای لێپرسینەوە بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوسترایەوە و لە کۆتاییدا دوای دوو مانگ دەسبەسەربوون لە بەندیخانەی مەهاباد، ئازاد کرا.