ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٧ی ڕەزبەر، هاونیشتمانییەکی ٢٢ ساڵەی خەڵکی “میراوێ”ی سەر بە شاری شنۆ بە ناوی “ئاکام میهەنخا”، بەبێ حوکمی دادوەر لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
هەتا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاونیشتمانییە زانیارییەک لەبەر دەستدا نییە.