لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاونیشتمانییەكی خەڵکی نەغەدە بە ناوی “ڕێبوار (ڕەزا) یاسەمەنی” لە ماڵەكەی خۆی بەبێ بەڵگەی قەزایی بە شێوەی توندوتیژانە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنییەتییەکان دوای پشکنینی ماڵی ناوبراو دەستیان بەسەر مۆبایل و لەپتابەكەشی دا گرتووە.
هەتا ئێستا سەبارەت بە شوێنی ڕاگیران، هۆکاری دەسبەسەرکرانی ناوبراو زانیارییەک لەبەر دەست دانییە.