شەوی چوارشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣، هێزەکانی حکومەتی ئێران لە نزیک ئاوایی “ئەسکۆڵ” سەر بە شاری مەریوان تەقەی ڕاستەوخۆیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکام دا کۆڵبەرێک بەناوی “ئەسعەد ئەفرنجە” کوژراوە.
ئەو کۆڵبەرە ٢٥ ساڵانەیە خەڵکی ئاوایی “سیاناو” سەر بە شاری مەریوان بووە و خاون خێزان و مناڵێکە.