ڕۆژی پێنجشەممە ٩ی خاکەلێوەی ١٤٠٢، کۆڵبەرێکی خەڵکی “میراوێ” سەر بە شاری سەردەشت بەناوی “ئەبووبەکر مەئخوزیفەرد” کوڕی حاجی ڕەسووڵ و خەدیجە بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەکانی “گوێزێ” گیانی لەدەست دا.
تەرمی ئەو کۆڵبەرە دوای شەوڕۆژێک لەلایەن خەڵکەوە دۆزرایەوە و لە گۆڕستانی “میراوێ” بەخاک سپێردرا.
ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و خاوەن مناڵێکی کچ بووە.