لە درێژەی خۆکوژییەکان لە کوردستان ئەمجارەیان لە مەریوان کچێک کۆتایی بە ژیانی هێنا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری “چاونیوز” دنیا دادگوستەر، تازەلاوی خەڵکی مەریوان لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی هێناوە. زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو کێشەی خێزانیی بووەو بەو هۆیەوە خۆی کوشتوە.
خۆکوژیی دنیا دادگوستەر لە مەریوان لە حاڵێکدایە کە ڕۆژی شەممە، 9ی بانەمەڕیش لە گوندی یازیبڵاغیی سەر بە شاری سەقز ژنێک ئاگری لە خۆی بەرداو خۆی کوشت.
حهیدهر عهتایی، شادی غەفاری ، شیما ئاداک، شەماڵ شەریفی، مێهدی فزوونی، ئێحسان فزوونی و ویدا عەبدوڵلازادە ناوی چەند کەسێکی دیکەن کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە بانە، مەریوان، کرماشان و ورمێ خۆیان کوشتوە.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان دهکوژنو کارناسانی کۆمهڵایهتی دهڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودۆخی خرابی ئابووری، بێکاریو نەبوونی داهاتوویەکی روونو، وێرای نەبوونی دەرەتان بۆ گۆرینی بارودۆخی ئێستا دهگهڕێتهوه. هەروەها کێشە کۆمەڵایەتیو خێزانییەکان لە نەبوونی پەروەردەو شوێنی بەدواداچوون هۆکارێکی دیکەی پەرەسەندنی خۆکوژی لە کۆمەلگای ئێرانە.