بەرەبەیانی سێشەممە ٦ی جۆزەردان، دوو کۆڵبەری خەڵکی گوندی “سپیار” سەر بە سەوڵاوا بە ناوەکانی “کوروش مورادی و ڕزگار وەتەندوست”، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بە تەقەی ڕاستەوخۆ و بەئەنقەست، کوژران و بریندار بوون.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار گوتی: سینگ و ملی کوروش مورادی پێکراوە و گیانی لەدەست داوە. هەروەها ڕزگاریش بەهۆی قووڵیی برینەکانییەوە ئێستا لە نەخۆشخانەی مەریوان لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.
ئەم دوو کۆڵبەرە لەگەڵ کاروانێک لە کۆڵبەران لە بەرزایییەکانی سنووری دزڵی و دەرەکێ، تەقەیان لێ کراوە.