هەینی ٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٣، کۆڵبەرێکی خەڵکی مهاباد بە ناوی “ئیبراهیم ئەحمەدنژاد”، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە سنووری سەردەشت گیانی لەدەست دا.
تەرمی ئەم کۆڵبەرە بۆ نەخۆشخانەی سەردەشت گواسترایەوە و دوای کۆتاییهاتنی قۆناغە ئیداری و یاساییەکان، ڕەوانەی مەهاباد دەکرێت.