چاونیوز: کرێکارێکی دیکەی خەڵکی مهاباد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لەدەست دا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، ڕۆژی دووشەممە ٨ی سەرماوەزی ١٤٠٠، کرێکارێکی خەڵکی مەهاباد بەناوی “بەهمەن محەممەدکەریمی” بەهۆی هەڵدێران لە بەرزاییەوە لەکاتی کار کردنی ئاڕماتۆربەندی گیانی لەدەست دا.
ئەو کرێکارە کە خێزاندار و خاوەن مناڵێک بووە لە نهۆمی سێهەمیی بینایەکی ناتەواو دا هەڵدێرا و هەر لە جێوە گیانی لەدەست دا.
هەر لەم پێوەندییەدا، ڕۆژی شەممە ٦ی سەرماوەزی ١٤٠٠، کرێکارێکی ئیدارەی ئاو و ئاوەڕۆی شاری مهاباد بەناوی “سەلاح خالیدی” بەهۆ کەوتنە ناو “لاگون”ـی هەوا گیانی لەدەست دا.