ڕۆژی شەممە ١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی “جەعفەر گەردی” بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێرانی لە بەرزاییەکانی سنووریی شاری شنۆ بریندار کرا.
ئەو کاسبکارە لە گەڕانەوەدا و هیچ بارێکی پێ نەبووە کە ڕاستەوخۆ بەبێ ئاگادار کردنەوەی پێشوو تەقەی لێکراوە و بە سەختی بریندار بووە.
جەعفەر گەردی بۆ چارسەری پزشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی پیرانشار کرا.
ناوبراو خێزاندارە و خاوەن دوو منداڵە.