چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوی “قانع خاتری”، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر “مستەفا عەزیزی”، بە تۆمەتی “تەبلیغ دژی نیزام” بە ٨ مانگ بەندکران حوکم درا.
ئەم هاونیشتمانییە ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ١٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٣، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەسبەسەر و ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرابوو.
ئەم چالاکە مەدەنییە پێشتریش چەندین جار دەسبەسەر و لێپرسینەوەی لێ کرابوو.