ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی خەڵکی شاری مەڵەکشای سەر بە پارێزگای ئیلام بەناوی “فەرەج ئەرسەن” لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتییەوە دەسبەسەر کرا.
سەرچاوەیەک لەم بارەیە ڕایگەیاند: هێزە ئەمنییەتییەکان بەبێ بەڵگەی قەزایی هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییە کە لە چالاکانی بۆنە نەورۆزییەکانی ئەو شارە بووە و دەسبەسەریان کردووە.
هەتا ئیستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەست دانییە.