چاونیوز: هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی هێرش دەکەنە سەر باروماڵی کاسبکارانی کورد و تەقە لە خەڵک دەکەن.
بەپێێ هەواڵی چاونیوز، ڕۆژی هەینی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٩، هێزە نیزامیەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی هێرش دەکەنە سەر ئاوایی زەردویی سەر بە بەخشی باینگانی شاری پاوە و بە زۆر و مڵهوڕی و تەقە کردن دەخوازن باروماڵی خەڵکی کاسبکار ڕەوگیر و دەست بەسەر دابگرن.
سەرچاوەیەک لەم بارەیەوە بە چاونیوزی ڕاگەیاند کە، دوای ئەوەیکە هێزێکی زۆر لە نیروی ئینتزامی بە هاوکاری سپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ئاواییەکە، کاسبکاران بە هاوکاری ژن و منداڵی ئاوایی بەرپەرچی هێزەکان دەدەنەوە و ناهێڵن باروماڵی ئەو خەڵکە بەستەزمانە بگرن، لەئاکام دا هێزەکان لە ترسی خۆیان و بۆ چاوترسێن کردنی ژن و منداڵەکە دەست دەکەن بە تەقەی هەوایی و کەشێکی پڕ لە ترس و تۆقێنەر بەسەر ئاوایی دا زاڵ دەکەن.
سەرچاوەیەکی دیکە بە چاونیوزی راگەیاند، لە ئاکام ئەو هێرشەی هێزە نیزامییەکان و بەرەنگاری جوامێرانەی ژن و منداڵی ئاوایی، چوار ماشێنی هێزە نیزامییەکان بە بەرد و گۆپاڵ تێک دەشکێن و بەناچار ئاواییەکە بە سەر شۆڕی بەجێ دێڵن.
جێگای ئاماژەیە کە، لە چەند ڕۆژی رابردووش دا هێزە نیزامییەکان بە شێوەیەکی هۆڤییانە لە ناوچەکانی بەردەڕەشە، دوپلوورە ی سەر بە مەریوان، هەروەها لە ئاوایی نۆکان جەڵەبی مەڕ و بزنی کاسبکاران کەلەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرەوباشووریان دێنا ،دەدەنەبەردەسڕێژی چەکەکانیان و لەئەنجام دا هەموو جەڵەبەکە دەگرن ولەگەڵ خۆیانی دەبەن.