ڕۆژی شەممە، 10ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی گوندی “گوێزەکوێرە”ی مەریوان و دانیشتووی ئەو شارە، بە ناوی “عوسمان دڵاویز”، تەمەن ٣٠ ساڵ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان، دەسبەسەر کراوە.
ستادی خەبەریی ئیدارەی ئیتلاعات، لە ڕێگای تەلەفۆنەوە ئەو هاووڵاتییە کوردەیان بانگهێشت کردووە.
سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو هاووڵاتییە، هێزە ئیتلاعاتییەکان لە دانی هەر جۆرە زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووسی ئەو هاووڵاتییە کوردە، خۆیان بواردووه.
هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، ناوەندە ئیتلاعاتییەکان هیچ هۆکارێکیان سەبارەت بە دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە ڕانەگەیاندووە.