چاونیوز: هاونیشتمانییەکی خەڵکی دەڤەری مەریوان لەلایەن دادگای شۆڕشەوە حوکمی ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی چاونیوز(ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان)، لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاونیشتمانییەک بەناوی “حەسەن فەرەجی” خەڵکی ئاوایی “لەنجاوا”سەر بە شاری مەریوان کە لە ١٨ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەسبەسەر کرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە بە دژی نیزام” حوکمی ١٠ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
ئەو هاونیشتمانییە لە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردانی پاش ١١ ڕۆژ لێپرسینەوە بەشێوەی کاتی ئازاد لە زیندان کرابوو.