ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی خاکەلێوەی ١٤٠٣، هاونیشتمانییەکی ٣٩ ساڵەی خەڵکی بۆکان بەناوی “مۆحسێن ڕەسووڵزادە” لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هێزە ئەمنیەتییەکان بەبێ حوکمی قەزایی هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی ئەو هاونیشتمانییە و دوای گەڕان و پشکنین، ناوبراویان دەگەڵ خۆیان بردووە.
مۆحسێن ڕەسووڵزادە پێشتریش لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن ژیان ئازادی لە سەرماوەزی ١٤٠١ لەلایەن سپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو.
هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و هۆکاری گرتن و تۆمەت دژی ئەو هاونیشتمانییە لەبەردەستدا نییە.