ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی بەفرانباری ١٤٠٢، هاونیشتمانییەکی خەڵکی ئاوایی “قروچاوێ” سەر بە پیرانشار بەناوی “بێهزاد محەممەدی” بەبێ بەڵگەی قەزایی لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا.
هەتا ئێستا، لە شوێنی ڕاگیران و هۆکاری گرتنی ئەو هاونیشتمانییە زانیارییەکی ورد لەبەر دەست دانییە.