شەوی دووشەممە ٥ی جۆزەردان، هاونیشتمانییەکی خەڵکی مەریوان بە ناوی “شاهۆ حەسەن پوورئازەر” کوڕی عارف، بەهۆی کۆستی لەدەستدانی هاوژینەکەی، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
لەمبارەوە سەرچاوەیەکی ئاگادار بە چاونیوزی گوت: نزیکەی سێ مانگ پێش، “سارا”، هاوسەری شاهۆ، لە کاتی دووگیانی و نەشتەرگەریی پزیشکانی نەخۆشخانەی ئەم شارە، بەهۆی هەڵەی پزیشکییەوە لەژێر نەشتەرگەریدا گیانی لەدەست دا.
ئەم سەرچاوەیە زیادیشی کرد: شاهۆ دوای مردنی هاوسەرەکەی تووشی کێشەی ڕۆحی و دەروونی ببوو و بەم هۆیەشەوە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.